بەغدا - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت، ڕایگەیاند کە کۆی هەناردەی نەوت و داهاتە بەدەستهاتووەکانی مانگی نیسانی ڕابردوو لە نەوتی خاو بە چڕکراوەکانیشەوە (مكثفات)، گەیشتووەتە 9 ملیۆن و 884 هەزار و 130 بەرمیل، بە داهاتی زیاتر لە یەک ملیار و 87 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار.

لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: "کۆی هەناردەی نەوت و داهاتە بەدەستهاتووەکانی مانگی نیسانی ڕابردوو، بەپێی ئەو ئامارەی کە لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بە چڕکراوەکانیشەوە گەیشتووەتە 9 ملیۆن و 884 هەزار و 130 بەرمیل، بە داهاتی زیاتر لە یەک ملیار و 87 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "کۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە نەوتی بەسڕەوە هەناردەکراوە گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 587 هەزار و 610 بەرمیل، لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی لە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە هەناردەکراوە 339 هەزار و 64 بەرمیل بووە، و ئەو بڕە نەوتەشی لە نەوتی کەرکووکەوە لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە هەناردەکراوە گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 957 هەزار و 456 بەرمیل".

له کۆتاییدا ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە "وەزارەت لە ڕوانگەی باوەڕبوونی بە ئاگادارکردنەوەی گەل لە پرۆسەکانی هەناردەکردن، ئەم ڕێکارە مانگییەی گرتووەتە بەر".