بەغدا - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گەیاندن، بەستنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەربەلای بە خزمەتگوزارییەکانی ڕیشاڵی تیشکی ڕاگرت.

لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: "بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی کەربەلای پیرۆز، کارەکانی بەستنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەربەلای بە خزمەتگوزارییەکانی ڕیشاڵی تیشکی کۆتایی پێهێنا، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەرزکردنەوەی کارایی تۆڕەکانی گەیاندن و دابینکردنی خزمەتگوزاری باوەڕپێکراو و کوالێتی بەرز بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئامادەیی ژێرخانی فڕۆکەخانەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پڕۆژەکە بەستنەوەی تاڵە تیشکییەکان لە ڕێگەی دوو هێڵەوە لەخۆدەگرێت، کە یەکێکیان سەرەکییە و ئەوی تریان یەدەگە لە لایەنەکانی کەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەفەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کارایی ئەەدای خزمەتگوزارییەکە و مسۆگەرکردنی بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی ئەو پێوەرە تەکنیکییانەی کە لە کەرتی گەیاندندا پەسەندکراون".