بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زەیدی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولفەتاح سیسی،سەرۆک کۆماری میسر،جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ئاسۆکانی هاوکاری بنیاتنەر لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسي هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە: ئەمڕۆ یەکشەممە ، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی،سەرۆک کۆماری میسر پێگەیشت،کە تێیدا پیرۆزبایی لە زەیدی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: کە هەردوولا لە میانی پەیوەندییەکەدا، ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووڵایەنەکانی نێوان هەردوو وڵات و گۆڕینەوەی دیدگاکانیان سەبارەت بە چەندین پرسی هەرێمی و نێودەوڵەتی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێکردووە: هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ئاسۆیی هاوکاری بنیاتنەر لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، لەگەڵ ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامی سەردانی نێوانیان بەشێوەیەک کە پەیوەندییە دووڵایەنەکان قووڵتر بکات، و بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی برا بەدیبهێنێت و بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بەهێزتر بکات.