بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی حەشدی شەعبی،کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی پاککردنەوە و پشکنینی ڕاگەیاند کە لەلایەن کەرتەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبییەوە لە بیابانی نەینەوا و ناوچەکانی بەعاج بەڕێوەچوون، لە چوارچێوەی پلانی دەستەکەدا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ڕاوەدووڕانی پاشماوەکانی تیرۆر.

لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: کەرتەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی،کۆتاییان هێنا بە ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکانی پاککردنەوە و پشکنین لە بیابانی نەینەوا و ناوچەکانی بەعاج، لە چوارچێوەی پلانەکەیاندا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ڕاوەدووڕانی پاشماوەکانی گروپە تیرۆریستییەکان.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: کە ئۆپەراسیۆنەکان بوویە هۆی دۆزینەوەی مۆڵگەیەک و کۆگایەکی تەقەمەنی کە ماددە و پێداویستی لۆجستی تێدابوو کە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە بەکاردەهێنران، و لەلایەن هێزەکانی تەقەمەنییەوە لە مەیدانی جەنگدا و بەپێی ڕێوشوێنە ئەمنییە پەسەندکراوەکان مامەڵەیان لەگەڵدا کرا.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە بەردەوامانەدا دێت کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان دەیانخاتە گەڕ بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچە بیابانییەکان، وشککردنی سەرچاوەکانی هەڕەشە، و بەهێزکردنی سەقامگیری ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا.