بەغداد- INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،، خالید شوانی، وەزیری داد ، ڕێنمایی دا بە ئامادەکردنی بەرنامەی کار و پلانەکانی وەزارەت، بە مەبەستی هاوپێچکردنی لەگەڵ کارنامە و بەرنامەی گشتیی حکومەتدا.

وەزارەتی داد،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە : خالید شوانی، وەزیری داد ، پاش دووبارە بەدەستهێنانەوەی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران وەک وەزیری داد، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ستافی پێشکەوتووی کارگێڕی وەزارەتەکەیدا کردووە، بە مەبەستی داڕشتنی ئەولەویەتەکانی قۆناغی داهاتوو و پەرەپێدانی فەرمانگە دادی و چاکسازییەکان.

بەگوێری بەیاننامەکە : وەزیری داد ستایشی هەوڵەکانی ستافی کارگێڕی و تەکنیکی وەزارەتی کرد کە بووە هۆی باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بە هاووڵاتیان.

هەروەک ڕێنماییدا بە گرتنەبەری پلانی کرداری بۆ چەسپاندنی سیستمی دیجیتاڵی (الرقمنة)، پەرەپێدانی ژێرخان،و زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : شوانی جەختی کردەوە لەسەر چاککردنی بژێوی و دابینکردنی مافە کارگێڕی و یاساییەکانی تەواوی کارمەندانی وەزارەت بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن.

هەروەک بڕیاردرا کۆبوونەوەی خولی و خێرا بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێکردنی پلانەکان ڕێکبخرێت، تاوەکو ئامانجەکان بە بەرزترین کوالێتی و کارایی بپێکرێن.