بەغدا ـ INA ـ محەمەد تاڵبی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە دوایین ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ نیشانی دەدەن ڕێژەی ڕووداوەکان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەمی کردووە، ئەمەش دوای نۆژەنکردنەوەی چەندین ڕێگای ستراتیژی، بەتایبەتی ئەو ڕێگایانەی پارێزگاکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.
نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکان لە چوارچێوەی سێ تەوەرەدا کار دەکات، کە بریتین لە دروستکردنی ڕێگای نوێ، نۆژەنکردنەوە و چاککردنی ڕێگاکان، لەگەڵ دروستکردنی سایدی دووەم بۆ چەندین ڕێگای نێوان پارێزگاکان."
ڕوونیشی کردەوە کە "وەزارەت چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکات، لەوانە دروستکردنی سایدی دووەم بۆ ڕێگای بەغدا ـ کوت، ڕێگای حلە ـ قاسم شومەلی، ڕێگای بەغدا ـ کەرکوک، و ڕێگای دیوانییە ـ نەجەف، جگە لە چەندین پڕۆژەی دیکە کە دروستکردنی ڕێڕەوی دووەم لەخۆ دەگرن."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "دوایین ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی ڕووداوەکان و گیانلەدەستدانیان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو نیشان داوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ڕووداوەکان نزیکەی ٦ بۆ ٧ لە سەد پێکدەهێنن."

