بەغدا - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، و سەرۆکی لوبنان جۆزێف عەون، ئەمڕۆ هەینی جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن سەرۆک کۆماری لوبنان جۆزێف عەونەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی ئاراستەی زەیدی و حکومەتەکەی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران،" و هیوای "سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا" بۆ سەرۆک وەزیران خواست.
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەش كراوه كه: "لە میانی پەیوەندییەکەدا باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتی برا."


