بەغدا - INA
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئەمڕۆ هەینی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی کرد لە پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی پەیوەندییە دەرەکییە هاوسەنگەکانی عێراق و هەڵوێستە نەگۆڕەکانی بەرامبەر پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە کۆبووەوە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئەعرەجی پیرۆزبایی ئاراستەی فوئاد حسێن کرد بەبۆنەی نوێکردنەوەی متمانە و هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوە لە حکومەتی نوێدا."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە خرانە ڕوو، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە سیاسییەکان بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق بۆ ئاستێکی پێشکەوتوو."
بەگوێرەی راگهیندراوهكه، ئەعرەجی "بایەخی هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەرز نرخاند لە پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی پەیوەندییە دەرەکییە هاوسەنگەکانی عێراق و هەڵوێستە نەگۆڕەکانی لە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا،" هاوکات ستایشی ئەدای دیپلۆماسییەتی عێراقی کرد لە دانانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق لە پێشینەی کارەکانیدا.


