بەغدا – INA
سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ هەینی نامەیەکی پیرۆزبایی لەلایەن پێتێری ئۆربۆ، سەرۆک وەزیرانی فینلەندا پێگەیشت، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن حکومەتەکەیەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه "سەرۆک وەزیرانی فینلەندا لە نامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی و حکومەتەکەی خواستووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا."
هەروەها جەختی کردۆتەوە لەسەر "پابەندیی وڵاتەکەی بە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کە چەندین دەیەیە لە نێوان عێراق و فینلەندادا هەیە، لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووریدا."

