نێودەوڵەتی – INA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە هیچ لارییەکی نییە ئەگەر ئێران بۆ ماوەی 20 ساڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵپەسێرێت.

ترەمپ ڕایگەیاند: "هیچ لارییەکم نییە ئەگەر ئێران بۆ ماوەی 20 ساڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕابگرێت، بەڵام دەبێت ئەوە پابەندییەکی ڕاستەقینە بێت"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "شی جین پینگ، سەرۆک کۆماری چین، بۆی دووپات کردووەتەوە کە دژی ئەوەیە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."

وتیشی کە "داوای هیچ شتێکی پەیوەست بە ئێرانی لە سەرۆک کۆماری چین نەکردووە، هەروەها داوای لێ نەکردووە فشار بخاتە سەر تاران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز."

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە "80 لەسەدی تواناکانی موشەکیی ئێران تێکشکێنراون"، هەروەها تەئکیدی کردەوە کە "دیراسەی لادانی سزاکان دەکات لەسەر ئەو کۆمپانیا نەوتییە چینیانەی کە نەوتی ئێران دەکڕن، و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارێکی لەو بارەیەوە دەدات."

ڕوونیشی کردەوە کە "دۆسیەی چیپە ئەلیکترۆنییەکان (Chips) لە کاتی گفتوگۆکاندا لەگەڵ لایەنی چینی باس نەکراوە"، دووبارەش جەختی کردەوە کە "ئێران لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."