بەغدا – INA

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، دکتۆر محەمەد عەلی لامی، ئەمڕۆ هەینی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی حکومەت کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی جێبەجێکردن لەم قۆناغەدا.

لامی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "بەدەستهێنانی ئەم متمانەیە لەلایەن پێکهاتەی حکومەتەوە لە سایەی ئەو بارودۆخە ئاڵۆز و تەحەددییانەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت، ڕەنگدانەوەی باوەڕبوونە بە ڕێبازی نیشتمانی و توانای تیمی حکومەت بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات بەرەو سەقامگیری."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد: "ئەمە شایستەیەکە بۆ ئەو ئیرادە بەهێزە و پەرۆشییەی بۆ بەرژەوەندی نیشتمان دەبینرێت"، جەختیشی کردەوە کە حکومەت "لە ئاستی بەرپرسیارێتیدایە بۆ داکوتانی بنەماکانی چاکسازی و پاراستنی سەروەت و سامانی دەوڵەت."

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی دووپاتی کردەوە کە دەستەکە پابەندە بە "پشتگیریکردنی بەرنامەی حکومەت، بەتایبەت لە دۆسیەکانی دژایەتیکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی بەهاکانی دەسپاکی لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "تەواوکاری هەوڵەکان لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەزگا چاودێرییەکان لە ژێر سایەی یاسادا، باشترین ڕێگەیە بۆ بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی"، داواشی کرد "هاوکارییە هاوبەشەکان بەهێزتر بکرێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی چاکسازی."