بەغداد - INA

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە: عێراق سیاسەتێکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات لە بنیادنانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی، پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا پاتریک دورێل کرد، و لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا."

بەپێی بەیاننامەکە، ئەعرەجی لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە: "عێراق سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات کە لەسەر بنەمای بنیادنانی پەیوەندییە دیپلۆماسییە چەسپاوەکانە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بە جۆرێک کە لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بگونجێت و ئامادەیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێزتر بکات"، هەروەها تەئكیدی لە "گرنگی ئەوە کردەوە کە عێراق ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتگیریکردنی ڕێڕەوەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، بەدوور لە ململانێ و جەنگەکان، ئەمەش بە پشتبەستن بە پێگە میحوەرییەکەی لە نێو دەوروبەری عەرەبیدا."

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش دا: "چاکسازی لە کەرتی ئەمنیدا ئەولەوییەتێکی نیشتمانییە و لەگەڵ ستراتیژیی حکومەت و پرەنسیپی (عێراق یەکەمجار) یەکدەگرێتەوە"، دووپاتیشی کردەوە کە "بنیادنانی دامەزراوە نیشتمانییە بەهێزەکان پێویستی بە بڕیارێکی نیشتمانی سەربەخۆ و ئیرادەیەکی ڕاستەقینە هەیە کە بەرژەوەندی عێراق بخاتە سەرووی هەموو لایەنەکانەوە."

لای خۆیەوە باڵیۆزی فەرەنسا جەختی لە "ئامادەیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پێشکەشکردنی جۆرە جیاوازەکانی پشتگیری بۆ عێراق، بەتایبەتی لە لایەنە سیاسی و ئابوورییەکاندا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست."