بەغداد – INA – ویسام مەلا
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەران دابینکراوە و بودجەش بەستراوەتەوە بە پێکهێنانی حکومەتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق پێویستی بە زیاتر لە ٧ ترلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچە.
ئەندامی لیژنەی دارایی، پەرلەمانتار عدی عەواد، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "بانکی ناوەندی بەڵێنی تەمویلکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی داوە بەپێی یاسای داشکاندنی یەدەگ (الخصم الاحتياطي)."
وتیشی: "لە کاتی پێکهێنانی حکومەتدا، بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ ڕەوانە دەکرێت،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "دەسەڵاتی قەرزکردن هەیە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی تەنگژەکە، بەتایبەت بەهۆی نادیاریی بارودۆخی کردنەوەی گەرووی هورمز یان نا."
عەواد ڕوونی کردەوە کە "عێراق پێویستی بە زیاتر لە ٧ ترلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، و مووچەکان بۆ ماوەی شەش مانگ بەپێی یاسای داشکاندنی یەدەگ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دابینکراون."