نێودەوڵەتی – INA

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هەبوونی فڕۆکەی ئێرانی دەکەن لە بنکەی ئاسمانیی (نور خان)، ئەو گێڕانەوانەشی بە لێکدانەوەی بێبنەما وەسف کرد کە ئامانجیان تێکدانی هەوڵەکانی سەقامگیری و ئاشتییە لە ناوچەکەدا.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە: "ئەو فڕۆکە ئێرانییانەی لە ئێستادا لە پاکستانن، لە ماوەی ئاگربەستدا گەیشتوون،" جەختیشی کردەوە کە "ئەم فڕۆکانە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هیچ بارودۆخێکی سەربازییەوە نییە."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە "پەیوەندییە دیپلۆماسییە ئاست باڵاکان هێشتا بەردەوامن، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا دانوستانە فەرمییەکان دەستیان پێنەکردووەتەوە،" دووپاتیشی کردەوە کە "پاکستان پابەندە بە پشتگیریکردنی هەموو هەوڵە دڵسۆزانەکان کە ئامانجیان بەهێزکردنی گفتوگۆ و چەسپاندنی سەقامگیرییە."