ئابوری – INA
لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕە ئاسیاییەکاندا، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردنی سووتەمەنی بەردەوامن.
گرێبەستە ئایندەییەکانی خامی برێنت ٥٢ سەنت، یان بە ڕێژەی ٠.٥٠% بەرزبوونەوە و گەیشتنە ١٠٤.٧٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا خامی ڕۆژئاوای تێکساسی مامناوەندی ئەمریکی ٧٨ سەنت، یان بە ڕێژەی ٠.٨٠% بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٨.٨٥ دۆلار.
جێی ئاماژەیە دوێنێ دووشەممە، هەردوو جۆرەکەی نەوت بە ڕێژەی نزیکەی ٢.٨% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیبوو.

