بەغداد – INA

حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (سەپاندنی سەروەری) لە بیابانەکانی نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای پیرۆز ڕاگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاست لە دەستەی حەشدی شەعبی، لیوا عەلی حەمدانی، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی (سەپاندنی سەروەری) ئەمڕۆ لە بیابانەکانی نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای پیرۆز لە ڕێگەی چوار قۆڵەوە دەستی پێکرد، بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی ڕێگەی نێوان کەربەلای پیرۆز و ناوچەی نوخەیب." ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئۆپەراسیۆنەکە بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم عەبدولئەمیر یارەڵڵا ئەنجام دەدرێت."

حەمدانی ڕوونی کردەوە کە "قۆڵەکانی ئۆپەراسیۆنەکە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاست، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە دەستەی حەشدی شەعبی دەگرێتەوە، جگە لە لیوای دووی حەشد." ئاماژەی بەوەش کرد کە "هێزە بەشداربووەکان کردەوەی پشکنین و کێوماڵکردن تا قووڵایی ٧٠ کیلۆمەتر ئەنجام دەدەن، بەپێی پلانە سەربازییە تۆکمەکان و بە ئاستێکی بەرزی لێهاتوویی."