بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لەگەڵ ،مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ،ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە و نێوەندگیرییەکانیان بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکانی گڕژییەکان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە میامی لەگەڵ ،مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ،ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە: هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ناوچەکە و هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کرد، هەروەها تاوتوێی هاوبەشیی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ هەوڵەکانی نێوەندگیری" کردەوە.


