بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمپانیای نەوتی باکوور، ڕایگەیاند کە ڕەسیفێکی نوێیان لە چوارچێوەی کارەکانی فراوانکردنی کۆگا و خێراکردنی پرۆسەی بەتاڵکردنەوەی ئەو نەوتەی لە بەسرەوە دەگوازرێتەوە، دروست کردووە.
سەرمەد محەمەد، بەڕێوەبەری وێستگەی نەوتی k1، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کارەکانی فراوانکردن لە وێستگەی نەوتی K1 کە لەلایەن ستافە ئەندازیارییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە جێبەجێ دەکرێن، بە شێوەیەکی کۆتایی نزیک بوونەتەوە، بەجۆرێک ڕێژەی تەواوبوونی دروستکردنی ڕەسیفێکی نوێ کە دە پەمپی تێدایە، گەیشتووەتە 90%.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم پەمپە نوێیانە دەبنە هۆی خێراکردنی پرۆسەی بەتاڵکردنەوەی ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانی بەسرەوە دەگوازرێتەوە و پاشان ناردنی بۆ ناو بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکی لە چوارچێوەی پرۆسەی هەناردەکردندا،هەروەک تیشکی خستە سەر ئەوەش کە پەرەپێدان و زیادکردنی پەمپەکان توانای بەتاڵکردنەوەی وێستگەکە بەرز دەکاتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا "سەرمەد محەمەد" بەڕێوەبەری وێستگەی نەوتی k1، وتی: ئەم کارانە لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقدایە بۆ پەرەپێدانی دامەزراوە نەوتییەکان، کە دەبێتە هۆی خێراکردنی پرۆسەی هەناردەکردن.


