بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،شێخ هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، جەختی لەوە کردەوە کە کۆکرەنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا داواکارییەکی مەرجەعییەتە نەک دەرەکی، و پێویستی بە داڕشتنی دیدگایەکی نیشتمانی، دەستووری و یاسایی هەیە.

لە میانی دیالۆگێکدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، شێخ حەمودی،ڕایگەیاند: گەل لە پارتەکان گەورەترە و دەبێت چاودێر بێت بەسەر حکومەتەوە و ئازا بێت لەبەرامبەر هەر دەستوەردانێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد :کە نەدەبوو دەستوەردانە دەرەکییەکان بەبێ کاردانەوەیەکی جەماوەریی ئازایانە تێپەڕن، تاوەکو بڕیار بەدەستان هێزی هەڵوێستەکەیان لێوە وەربگرن، بەو شێوەیەی کە ئیرادەی گەل و بڕیار و سەروەرییەکەی بپارێزێت.

هەروەک وتیشی: بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە هاوکاری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی،بکەین و سوور بین لەسەر ئەوەی سەرکەوتنی حکومەت ببێتە سەرکەوتن بۆ عێراق.

وتیشی: ئەگەر حکومەتی نوێ بیەوێت سەرکەوتوو بێت، دەبێت هێزی خۆی لە نزیکبوونەوەی لە گەل و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ کاروبارەکانیان و هەستکردن بە خەمەکانیان وەربگرێت.

تیشکی خستە سەر ئەوەش کە هێشتنەوەی چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا داواکارییەکی مەرجەعییەتە نەک دەرەکی، و پێویستی بە داڕشتنی دیدگایەکی نیشتمانی،و دەستووری و یاسایی هەیە.

لە کۆتاییدا داوای کرد ئیلهام لە ئەزموونی عێراقییەکان لە سەردەمی دیکتاتۆری وەربگیرێت و ئاماژەی بەوە کرد کە لێکتێگەیشتن و لەخۆگرتن باشترین چارەسەرە لەبری تێکدانی یەکڕیزی وڵات.