بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،سوپای کووەیت، ڕایگەیاند کە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە هاتبوونە ناو ئاسمانی وڵاتەکەوە.
سوپای کووەیت لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین درۆن بینراون کە هاتبوونە ناو ئاسمانیی وڵاتەکەمانەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: بەرەوڕووی درۆنەکان بووینەتەوە و بەتەواوی تێکمان شکاندوون.



