بەغدا – INA – ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە دەستەی گەشت وگوزار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت وگوزار و شوێنەوا پشتڕاستی كردەوە كە كەرتی گەشتیاری لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا شایەتی بووژانەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە كاركردن لە شاری دێرینی ئور گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو، ئاماژەی بەوە كردووە كە عێراق لە لێواری شۆڕشێكی گەشتیاریدایە لە ئۆر.
سەرۆكی دەستەكە ناسر غانم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كەرتی گەشتیاری لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا شایەتی بووژانەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی لە ساڵی 2025، كە بەغدا وەك پایتەختی گەشتوگوزار ناوزەد كرا، ئەمە جگە لەوەی چەندین كۆنفرانسی ئەنجامدا و وەبەرهێنانی گەشتیاریی ڕاكێشاوە، هەروەها كردنەوەی چەندین دامەزراوەی گەشتیاری.
ئاماژەی بەوەشكرد : زۆربەی دامەزراوە گەشتیارییەكان لە بەغدا و پارێزگاكان كاردەكەن، جگە لە هۆتێلەكان، كە هەندێك كێشەیان هەیە، كەرتەكانی دیكە، وەك چێشتخانە، یانەكان، گەشتیاری ناوخۆ، بە باشی كاردەكەن، جەختیشیكردەوە گرنگی كاركردن لە ڕێگەی گەشتیاری ناوخۆوە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی كە بەهۆی شەڕەوە بە تەواوی جیهان كەوتووە". ئاماژەی بەوەشكرد، 2025 شایەتحاڵی سەردانی چەندین شاندی بیانی بوو بۆ عێراق بۆ گەشتیاری و سەردانی شوێنەوارەكانی بابل و موسڵ و ناسریە، ئاماژەی بەوەشكرد شاری ئۆر لە پارێزگای زیقار ئامادەیە بۆ بووژانەوەی گەشتیاری ئەگەر دۆخەكە سەقامگیر بێت، بەتایبەتی لە بوارەكانی گەشتیاری شوێنەواریی و ئایینیدا.
ڕوونیشیكردەوە : گەشتیاری ئایینی تەنها لە مەزارگەی ئیمامەكان (سەلامی خوای گەورەیان لەسەربێت) سنوردار نییە، بەڵكو عێراق شانازی بە وەستا و ئیمامە سۆفیەكانی چوار قوتابخانەی بیركردنەوەی سوننەشەوە دەكات، جگە لەوەش وڵاتەكە شاهیدی هەڵكشانی گەشتیاری ئایینی مەسیحی دەبێت، كە پێشبینی دەكرێت یەكێك بێت لە گەورەترین كەرتەكانی گەشتیاری بەتایبەتی لە شاری ئۆر.
ئاماژەی بەوەشكرد : كاركردن لە شوێنی گەشتیاری ئور گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو، هەروەها فڕۆكەخانەی ناسریە كە بەشێكە لە ستراتیژییەكی گشتگیری گەشتیاری و ئاماژەی بەوەشكرد وەبەرهێنانی گەشتیاری زۆر گەورە هەیە جگە لە كردنەوەی چەندین هۆتێلی گەورە كە لە عێراق دروست دەكرێن و هەروەها گەشەپێدانی ئەو ناوچە هۆڕەكان كە گەڕاونەتەوە ژیان كە دەبنە یەكێك لە شوێنەوارە گەشتیارییەكان.
