بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و مستەفا كازیمی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو، ، جەختیان لەسەر پێویستی هەماهەنگی و هاوكاری بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوویی نیشتمانی كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لەگەڵ مستەفا كازیمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات كرد و باسیان لە چەند بابەتێكی پەیوەست بە بەرژەوەندی نیشتمانی كرد، هەروەها جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری كرایەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتووی نیشتمانی كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەكانی هەبێت، جێبەجێكردنی داواكارییەكانی قۆناغی ئێستا، و بەهێزكردنی سەقامگیری هاوكات خزمەتكردنی خواستەكانی هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراقدا.
