بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە نیكوشۆر دان سەرۆك كۆماری ڕۆمانیا پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار كرد و خواستی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات دووپات كردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار پەیامێكی پیرۆزبایی لە لایەن سەرۆك كۆماری ڕۆمانیا نیكۆشۆر دان بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆك كۆكار پێگەیشتووە.
دان گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای باشی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار بۆ سەركەوتن و بۆ گەلی عێراق بۆ بەردەوامیی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی دەربڕی و جەختی لەسەر ویستی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كردەوە.
