بەغدا – INA

وەزارەتی گواستنەوە، تۆمارکردنی بوومەلەرزەیەکی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند کە دانیشتووانی بەغدای پایتەختیش هەستیان پێکردووە.

وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق تۆماریکردووە کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠٥/٠٥، بوومەلەرزەیەک لەناو سنوورەکانی عێراق و لە دووری نزیکەی ١٥ کم لە باکووری شاری کەلار لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕوویداوە، کە هێزەکەی ٤.٨ پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر."

ئەوەشی خستەڕوو: "لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، لە نێویشیاندا بەغدای پایتەخت."