نێودەوڵەتی – INA
فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز لە ئێستادا مەترسیدارترین خاڵە لەسەر ئاستی جیهان.
دەستەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هێزی دەریایی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕووبەڕووی چەند هەڕەشەیەک بووەتەوە، ئەمەش دووپاتی دەکاتەوە کە مەترسییەکان لەسەر کەشتییەکان زیادیان کردووە."
ئەوەشی خستەڕوو کە "گەرووی هورمز لە ئێستادا مەترسیدارترین خاڵە لە جیهاندا."

