نێودەوڵەتی – INA

مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پڕۆژە بڕیارێک پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ بەرگری کردن لە ئازادیی گەشتە دەریاییەکان لە گەرووی هورمز.

ڕووبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه‌، ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکان پڕۆژە بڕیارێک دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بەرگری کردن لە ئازادیی گەشتە دەریاییەکان لە گەرووی هورمز،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "هەر یەکە لە سعودیە، قەتەر، ئیمارات، کوێت و بەحرێن بەشدارییان لە داڕشتنی پڕۆژە بڕیارەکەدا کردووە."

وتیشی: "پڕۆژە بڕیارەکە داوا لە ئێران دەکات هێرشەکان و چاندنی مین و وەرگرتنی باج لە گەرووی هورمز ڕابگرێت،" ڕوونیشیکردەوە کە "پڕۆژە بڕیارەکە داوا لە ئێران دەکات ژمارە و شوێنی ئەو مینانە ئاشکرا بکات کە لە گەرووی هورمزدا چاندوونی و هاوکاری بکات لە هەڵگرتنەوەیاندا."

ڕووبیۆ جەختی کردەوە کە پێویستە ئێران بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و مەرجەکان قبوڵ بکات، و ئاماژەی بەوەش دا کە ویتکۆف و کۆشنەر بە جدی کار لەسەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی دەکەن.