بەغداد- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی جووتیاران کردەوە کە پەیوەستن بە شایستە داراییەکانیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: هەیبەت حەلبووسی ، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، جەختی کردەوە لەسەر زەروورەتی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی جووتیاران سەبارەت بە شایستە داراییەکانیان هاوکات نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو مامەڵەیەی ئەمڕۆ لە کاتی بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوە هێمنانەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرامبەریان کراوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش کرد: ئەنجومەنی نوێنەران پێشتر بڕیاری پەرلەمانیی ژمارە (28)ی دەرکردووە، کە کۆمەڵێک ڕاسپاردەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە؛ بە مەبەستی دادپەروەری بۆ ئەم توێژە و دابینکردنی پێداویستییە ڕەواکانیان، و هەروەها داوای لە حکومەت کرد ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر و چارەسەری ئەم مەلەفە بکات بە شێوەیەک کە دادپەروەری بەدی بهێنێت و مافی جووتیاران و کشتوکاڵکاران بپارێزێت.
