بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، سائر غانمی ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، پێشوازیکرد لە شاندێکی نوێنەرایەتی شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، کە بە مەبەستی پیرۆزبایی یادکردنەوەی 70 ساڵەی دامەزراندنی تۆڕەکە سەردانیان کردبوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەمینداریەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : تەوەرە سەرەکییەکانی دیدارەکە پەیامی پیرۆزبایی بوو و شاندەکە چەپکەگوڵ و بروسکەی پیرۆزبایی تایبەتی شێخ خەزعەلییان گەیاندە ئەنجومەنی ئەمینداران و ستایشی مێژووی حەوت دەیەی تۆڕەکەیان کرد لە گواستنەوەی ڕاستییەکان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : غانمی جەختی لەوە کردەوە کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بەردەوام دەبێت لە ئەداکردنی پەیامە میدیاییەکەی بە "پیشەییبوون و سەربەخۆیی" بە جۆرێک کە خزمەت بە پرس نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان بکات.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : غانمی،سوپاسی ئەم دەسپێشخەرییەی ،شێخ خەزعەلی، کرد و بە نیشانەی گرنگیدان بە ڕۆڵی کاریگەری تۆڕەکە لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندنی عێراقیدا وەسفی کرد.