بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە ئێران چووەتە خولێكی نوێی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بە نێوەندگیری پاكستان.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە : عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ناوچەكە جەختی لەوە كردووەتەوە كە ناسەقامگیرییەكە بەهۆی دەستدرێژیی ئەمریكا و ئیسرائیلەوەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : پەیوەندییەكانی عێراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ناوچەكە بریتی بووە لە توركیا، قەتەر، سعودیە، میسر، عێراق، و ئازەربایجان، ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراقچی لە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ ئەو وەزیرانە دەستپێكردنی خولێكی نوێی دانوستانەكانی بە نێوەندگیری پاكستان پشتڕاستكردەوە.

وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : عێراقچی دووپاتی كردەوە كە بە نیەتێكی باشەوە چوونە ناو ئەم خولە نوێیەی دانوستانەكان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان، سەرەڕای نەبوونی متمانە بە واشنتۆن.