بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی نزار خەیروڵڵا باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن لەگەڵ جۆن بۆزمان سیناتۆری كۆماری، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و خۆراك و دارستانی ئەنجومەنی پیران كۆبووەوە و تاوتوێی ڕێگاكانی پتەوكردنی هاوبەشی و فراوانكردنی هاوكارییەكان بەتایبەتی لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پەروەردەدا كرد.
بەیاننامەیەكی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە نزار خەیروڵڵا باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن لەگەڵ سیناتۆر جۆن بۆزمان، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و خۆراك و دارستانی ئەنجومەنی پیران و ئەندامی لیژنەی تەرخانكردنەكان كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێشهاتە بەردەوامەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكانیان لەسەر عێراق كردووە، جگە لە ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریكا و فراوانكردنی هاوكارییەكان بەتایبەتی لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پەروەردە.
لە میانی دیدارەكەدا باڵیۆز خەیروڵڵا ستایشی هەوڵەكانی سیناتۆر بۆزمان لە پشتیوانیكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرد.
لای خۆیەوە سیناتۆر بۆزمان گرنگی خۆی بۆ عێراق و پێزانینی خۆی بۆ ڕێبازە دیموكراسیەكەی دەربڕی، ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیكردن و بەرزكردنەوەی هاریكاری لە بوارە جیاجیاكانی بەرژەوەندی هاوبەش دووپاتكردەوە.

