بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی كۆشكی سپی دووپاتیكردەوە كە دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامن بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا.

لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كۆشكی سپی ڕایگەیاند : دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامن بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كورتخایەن و درێژخایەندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە : سەرۆك ترامپ ڕوونی كردووەتەوە كە ئێران هەرگیز ناتوانێت خاوەنی چەكی ئەتۆمی بێت.