بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی ئەنجوومەنی ئابووریی كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە لەم دواییانەدا، و هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونی حكومەت بە كۆنتڕۆڵكردنی نرخی بازاڕ و دڵنیابوون لە بەردەستبوونی كەلوپەلی خۆراكی پێویست بۆ هەموو هاووڵاتیان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی ئابووری ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئابووری كردووە، كە لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی ئەم بەرزبوونەوەی ئەم ماددە سەرەكییە بكات ، پێوویستە توێژینەوەی بەپەلە بكەن بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاری گونجاو بدرێت سەبارەت بەم بابەتە.



