بەدواداچوون - INA

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران و ڕێگریکردن لە گەیشتنی ٤٤ کەشتی بۆ ئەو بەندەرانە.

فەرماندەیی ناوەندی ڕایگەیاند: بەردەوامین لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی گەمارۆی سەپێندراو بەسەر ئەو بەندەرانەی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزی دەریایی ئەمریکا، لە ڕێگەی کەشتیی جەنگیی 'نیو ئۆرلیانز' کە لە دەریای عەرەب جێگیر کراوە، ئەرکی چاودێریکردنی جووڵەی دەریاوانی و جێبەجێکردنی ئەو سزایانە ئەنجام دەدات کە بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپێندراون.

هەروەها وتیشی: هێزەکانمان تا ئێستا توانیویانە ڕێگری لە ٤٤ کەشتیی بازرگانی بکەن کە هەوڵیان دەدا بەرەو بەندەرەکانی ئێران بڕۆن، کە سەرجەمیان ڕاگیراون و بە تەواوەتی گەڕێندراونەتەوە