بەغدا -INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت و بانگهێشتی کرد بۆ سەردانی واشنتن دوای پێکهێنانی حکومەت، هاوکات هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، هەروەها بانگهێشتنامەیەکی فەرمیشی ئاراستە کرد بۆ سەردانیکردنی واشنتن دوای پێکهێنانی حکومەت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە پەیوەندییەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە ستراتیژییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕێگەکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، تیشکی خستە سەر ئەوەش کە "هەردوولا جەختیان لە کارکردنی هاوبەش و هاوکاریی دوولایەنە کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا