بەغدا - INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆم باراک، نێردەی ئەمریکاوە پێگەیشت و تێیدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێڕدراوە، ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆم باراک، نێردەی ئەمریکاوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لە زەیدی کرد بە بۆنەی ڕاسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە پەیوەندییەکەدا باس لە ڕێگەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و برەودان بە هاوکارییەکان لە چەندین بواری جیاجیادا کرا، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات