بەدواداچوون - INA
نرخەکانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان تۆمار کرد و نرخ هەر بەرمیلێک بە ڕێژەی 5% زیادیکرد.
بەپێی دوایین نوێکردنەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بەدواداچوونی بۆ کردووە، نرخەکانی نەوت بە ڕێژەی 5% بازیان داوە و گەیشتوونەتە 109.38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
نوێکردنەوەکان ڕوونیان کردووەتەوە: کە نرخەکانی نەوت لە 103.34 دۆلارەوە بۆ 109.38 دۆلار لەمڕۆدا بەرزبوونەتەوە.

