بەغداد - INA
عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی "ئەساس"ی عێراقی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیان لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا دابین بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، چاوی کەوت بە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی."
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی کۆی بارودۆخی وڵات، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێکی عێراقدا مسۆگەر بکات."

