بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، پیت هیگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئێرانییەکان دەستیان لە تەماحە ئەتۆمییەکانیان هەڵنەگرتووە، ئاماژەی بەوەشکرد: بەدرێژایی شەو و ڕۆژ چاودێری دامەزراوەکانیان دەکرێت.

هیگسێت لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: "سەرۆک ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات،" ڕوونیشیکردەوە: "ترەمپ بە پێچەوانەی سەرۆکەکانی ترەوە ئازایەتی ئەوەی هەبووە کە مسۆگەری بکات ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."

راشیگەیاند: "تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا شێوازەکانی سەرکەوتنی سەربازیمان لە ئێران بەدەستهێنا،" ئاماژەی بەوەشکرد: "ترەمپ بەتەواوی پێداگرە لەسەر ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."

ئەوەشی خستەڕوو: "تەنها دوو مانگە دەستمان بە جەنگێکی وجودی کردووە کە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی گەلی ئەمریکایە،" ئاماژەی بەوەشکرد: "بەهێزکردنی تواناکانی پیشەسازی بەرگریمان ئاسۆی سەرکەوتن بەڕووی هەموو میحوەرەکانی تردا دەکاتەوە."

جەختیشیکردەوە: "هەڕەشەی هەنووکەیی لە هەموو جیهاندا هەیە، لەوانە لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناتوانین پشتگوێیان بخەین،" ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە کار دەکەن بۆ بەردەوامبوونی بەهێزکردنی باڵادەستی سەربازیمان لە سەرانسەری جیهاندا."

ڕوونیشیکردەوە: "ئیدارەکانی پێشوو گرێبەستی خراپیان لەگەڵ ئێراندا واژۆ کردووە کە ڕێگەی پێداوە دارایی باڵەکانی لە ناوچەکەدا دابین بکات،" وتیشی: "ئێرانییەکان دەستیان لە تەماحە ئەتۆمییەکانیان هەڵنەگرتووە،" و باسی لەوەشکرد "ئێمە چاودێری دامەزراوەکانیان دەکەین بەدرێژایی ٢٤ کاتژمێر."