بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار و ئەحمەد شەرهع هاوتا سوورییەکەی، جەختیان لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرهع، سەرۆک کۆماری عەرەبیی سووریاوە پێگەیشت."
ئاماژەی بەوەشکرد: "شەرهع پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا، لە بەرامبەردا ئامێدی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و هەستە جوانەکانی دەربڕی."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا، بە جۆرێک بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی برا بەدی بهێنێت، هەروەها تەئكید لە کاری پێکەوەیی كرایەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری."



