بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی باڵای دادوەری،چوارەمین دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی 2026 ئەنجامدا و تێیدا چەند بڕیارێکی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی پلە،و راسپاردن و گۆڕانکاری لە پێکهاتە دادوەرییەکاندا دەرکرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنەکە چوارەمین کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی دادوەر "فایەق زەیدان"سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی ئەنجامدا.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێکردوە : لە میانی کۆبوونەوەکەدا،پلەی ژمارەیەک لە دادوەران بەرزکرایەوە، هاوکات بڕیار لەسەر راسپاردن و بەخشینی چەند پۆستێکی دادوەری و پەسەندکردنی پێکهاتەی نوێ لە هەندێک لە سەرۆکایەتییەکانی دادگای تێهەڵچوونەوە درا، ئەمەش بەپێی پێویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی وەک بەیاننامەکەی ئەنجومەن خستۆتیە ڕوو .