بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە ،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئەو کەسەی لە کاتی ئاهەنگی ئێوارەخوانەکەدا لە واشنتن تەقەی کردبوو، دەستگیرکراوە.

ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" (Truth Social) و دوای ڕووداوی تەقەکردنەکە لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن، ڕایگەیاند: واشنتن شەوێکی سەختی بەڕێکرد ، هەروەک ستایشی خێرایی وەڵامدانەوەی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی و پۆلیسی کرد و کارەکانیانی بە "ناوازە و ئازایانە" وەسف کرد، هەروەها جەختی کردەوە کە بکەرەکە دەستگیرکراوە.

"ترەمپ " ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشنیاری کردووە مەراسیمەکە بەردەوام بێت و وتوویەتی: بهێڵن نمایشەکە بەردەوام بێت،بەڵام بڕیاری کۆتایی لە دەستی لایەنە ئەمنییەکاندانوو، کە ئەوان دیاری دەکەن ئایا بەرنامەکە تەواو بکرێت یان گۆڕانکاری تێدا بکرێت.

لە کۆتاییدا وتی : ئەوەی لە شەوەکە ماوەتەوە "جیاواز دەبێت لەوەی پلان بۆ داڕێژرابوو،و جەختی کردەوە کە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکرێت بەو شێوەیەی کە دەزگا ئەمنییەکان بە گونجاوی دەبینن، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی مەیدانی.