بەدواداچوون - INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشبینی خۆی دەربڕی کە ئەو گومانلێکراوەی هەڵیکوتایە سەر ئاهەنگی ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی و تەقەی کرد، "گورگێکی تەنیا"بووە.
ترەمپ وتی: بە بڕوای من، ئەو گورگێکی تەنیا بووە ، هەروەها پیاوەکەی بەوە وەسف کرد کە "نەخۆشی دەروونی" هەبووە. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ ئەوەی پێی وابێت هێرشەکە پەیوەندی بە جەنگی ئێرانەوە هەبێت.
"ترەمپ "گومانلێکراوی تەقەکردنەکەی ناو ئاهەنگە میدیاییەکەی واشنتنی بە "بکوژێکی شاراوە" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە "چەندین چەک"ی پێبووە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ ووتیشی : پیاوەکە بە زەبری هێز بە خاڵێکی پشکنینی ئەمنیدا تێپەڕیوە،و ئەفسەرێک گوللەی بەرکەوتووە، بەڵام دیارە بەهۆی پۆشینی قەڵغانی گوللەنەبڕی زۆر باشەوە ڕزگاری بووە.
لە کۆتایی قسەکانی "ترامپ" وتی: سەیری هەموو ئەو بارودۆخانەمان کرد کە ئەمشەو ڕوویاندا، و دەڵێم وەک دەزانن، ئێرە بینایەکی زۆر پارێزراو نییە.



