بەغداد – INA

ئەمڕۆ هەینی،چوارچێوەی هەماهەنگی، کۆبوونەوەی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بۆ سبەی شەممە دواخست.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە شوێنی کۆبونەوەکە زانیاری ئەوەی پێی راگەیاندین : کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی بۆ سبەی شەممە دواخستووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی "شێخ هەمام حەموودی"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.