بەدواداچوون ـ INA

ئەمڕۆ هەینی،مەڵپەڕی (ئەکسیۆس) بڵاویکردەوە،کە "ستیڤ ویتکۆف " نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و "گارید کۆشنەر " ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا، لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ "عەباس عێراقچی " وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە گواستوویەتیەوە: پێشبینی دەکرێت "ستیڤ ویتکۆف " و "گارید کۆشنەر " لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوو لە پاکستان بکەن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە: کە "ویتکۆف"و "کۆشنەر " لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ عێراقچی تاوتوێی ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەن.