بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران ،بەشداری لە پرسەی زانای کۆچکردوو سەید حوسێن محەمەد هادی سەدر کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە: ئەمڕۆ هەینی"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،بەشداری لە مەراسیمی پرسەی زانای کۆچکردوو سەید حوسێن محەمەد هادی سەدر کرد، کە لەلایەن سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە بەغداد ڕێکخرابوو.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : سودانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی کۆچکردوو کرد و "ئەو هەڵوێستە نیشتمانی،وجیهادی، و زانستی و کۆمەڵایەتییانەی وەبیرئامادەبوان هێنایەوە کە لە ماوەی تەمەنیدا لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق زانای کۆچکردوو بەرجەستەی کردبوون.

