بەغداد – INA

ئەمرۆ هەینی ، وەزارەتی گواستنەوەی لە راگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتوە : لە ئێستادا 27 فڕۆکەیان، بەتەواوی ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گەشتەکان و پلانێکی نوێیان بۆ زیادکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەستپێکردووە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکە دا هاتوە : لە ئێستادا ڕۆژانە گەشت بۆ شارەکانی(ئەستەنبوڵ، دوبەی، عەممان، قاهیرە و دەلهی) هەیە، هەروەها گەشت بۆ چین و ئەنقەرە ڕێکخراوە.

وەزارەت روونیشیدەکاتەوە : کە لە ڕۆژی سێشەممە 28 ی نیسانەوە، گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان بەغداد و بەیروت دەستپێدەکەنەوە، و سەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتەکان زیاد دەکرێن و شارەکانی (ئەنتالیا، مۆمبای و مەسقەت)یش.

ئەوەش دەخاتە ڕوو : جگە لەو 27 فڕۆکەیەی ئێستا کار دەکەن، تیمە ئەندازیارییەکان خەریکی چاککردنەوەی فڕۆکەکانی تریشن بۆ ئەوەی بیانوێننەوە ناو خزمەتگوزاری.

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوە شکردووە : کە ئەم هەنگاوانە بۆ بەهێزکردنی کەرتی فڕینی عێراقی و بەستنەوەی وڵاتە بە جیهانی دەرەوە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.