بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی، جەنەڕاڵ دان کین، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا،رایگەیاند : کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ دژی ئێران لە هەر کاتێکدا بن ئامادەن.

"کین " لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رومالی کردووە، تیایدا ڕایگەیاند: هێزەکانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ دژی ئێران لە هەر کاتێکدا بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : کە سوپا لە دۆخی ئامادەباشیدایە بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان هەر کاتێک فەرمان لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە دەربچێت.

ووتیشی : کەشتیی 'تۆسکا'ی ئێرانیمان ڕاگرتووە.

ڕوونیشیکردەوە : کە کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی،کەشتیی تۆسکای کردووەتە ئامانج، بەڵام ستافی کەشتییەکە سەلامەتن و لە ژێر پاراستنی ئەمریکادان.

هەروەک وتی: بەردەوامین لە سەپاندنی گەمارۆیەکی توند بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا و ئەمە بەسەر هەر کەشتییەکدا جێبەجێ دەکەین.

جەختیشی کردەوە لەسەر ئامادەیی تەواو بۆ ڕێگریکردن لە کەشتییەکان لە چوارچێوەی گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانیان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ڕێگریکردن لەو کەشتییانەی لە سەرتاسەری جیهاندا سزایان بەسەردا سەپێنراوە و پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.