بەدواداچوون – INA

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە: ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە ئایا بەشداری لە خولی نوێی دانوستانەکاندا دەکات یان نا.

بەقایی ڕایگەیاند: "ئێران هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بە بەشداریکردن لە خولی نوێی وتوێژەکانی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت."

وتیشی: "ئێمە بە نیەتێکی باش و بە جدییەتەوە چووینە ناو وتوێژەکانەوە، بەڵام لایەنی دانوستانکار بێباکی و بێسەودایی خۆی نیشان داوە."