بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیکردەوە: ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە شێوەی نایاسایی هێنراونەتە ناو وڵات.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "ئەمڕۆ بە دوا ڕۆژ دادەنرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (١٠٢) کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە، و تایبەتە بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە شێوەیەکی نایاسایی هێنراونەتە ناو عێراق."
هەروەها جەختیکردەوە: "ئەمڕۆ دوا هەلە بۆ ڕێکخستنی بارودۆخی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەپێی ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان." داواشی لە خاوەن ئۆتۆمبێلە شمولکراوەکان کرد "بە زووترین کات سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی ئەم وادەیە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی نەبنەوە."

