بەغداد – INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد پەلە نەکەن لە دەرکردنی یاسای خزمەتی ئاڵا (سەربازیی زۆرەملێ).
مالیکی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پێشنیازی گەڕانەوەی خزمەتی (ئاڵای) زۆرەملێی کردووە، کە ئەمە بیرۆکەیەکە سەردەمەکەی بەسەرچووە؛ جەنگە هاوچەرخەکان چیتر پشت بە زۆریی ژمارەی سەرباز نابەستن، بەڵکو پشت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان دەبەستن." ئاماژەی بەوەشکرد: "گرتنەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەم یاسایەدا، تێچوویەکی دارایی زەبەلاح دەخاتە سەر دەوڵەت بەبێ ئەوەی پێویستییەکی ڕاستەقینە هەبێت."
وتیشی: "باشتر وایە ئەو سەرچاوە داراییانە ئاراستەی پەرەپێدانی کارامەیی سوپا و بونیادنانی هێزێکی کاریگەر بکرێن بە ژمارەیەکی کەمتر،" داواشی لە "ئەنجومەنی نوێنەران کرد پەلە نەکات لە تێپەڕاندن و دەرکردنی ئەم یاسایەدا."

